Skip to main content Skip to footer

مەرجەکانی بەکارهێنان بۆ ماڵپەڕی زانیاری

 

ڕێکەوتی بەکاربوون: ئەیلول (ڕەزبەر)ی ٢٠٢٥
 
مەرج و ڕێساکان
ئەم لاپەڕەیە مەرج و ڕێساکانی بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە ڕوون دەکاتەوە کە هەموو بەکارهێنەران و سەردانکەرانی دەگرێتەوە. بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە لەوانەیە ڕابگیرێت، قەدەغە بکرێت یان کۆتایی پێبهێنرێت ئەگەر هەر بەکارهێنەرێک مەرج و ڕێساکانی بەکارهێنان پێشێل بکات، یان ئەگەر هۆکاری گونجاو هەبێت بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە هەبێت کە هەر بەکارهێنەرێک مەرج و ڕێساکانی بەکارهێنانی پێشێل کردووە.
 
بەکارهێنەران ڕێگایان پێنادرێت کەوا هەوڵی پێشێلکردنی ڕێکار و ڕێسا کارپێکراوەکان بدەن. پێشێڵکاریەکان بە شێوەیێکی گشتی بریتین لەمانەی خوارەوە:

  •  دەستڕاگەیشتن بەو ووردەکاریانەی کە بۆ بەکارهێنەر نین یان چوونە ژوورەوە بۆ ناو سێرڤەرێک یان هەژمارێک کە ڕێگە بە بەکارهێنەر نەدراوە دەستی پێی بگات.

  •  هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هەر تاقیکردنەوەیەک یان سکانێک بۆ دۆزینەوەی لاوازییەکان لە هەر سیستەمێک یان تۆڕێکی  حکومەتی هەرێمی کوردستان یان بۆ پێشێلکردن یان بەڵگەنامەکردنی ڕێکارە دامەزراوەکان بەبێ مۆڵەتی فەرمی  حکومەتی هەرێمی کوردستان.

  •  هەوڵدان بۆ دەستوەردان لە خزمەتگوزاری پێشکەشکراو لە بەشی هەر بەکارهێنەرێک، خانەخوێیێک یان تۆڕێک، لەوانە بەشێوەیێکی سنووردارنەکراو لە ڕێگەی ناردنی ڤایرۆسێک بۆ ماڵپەڕەکە، زیادکردنی بار یان بارگرانی بۆی، ناردنی نامە بازرگانیەکان بۆی یان داڕماندنی بە پەیامی ئەلیکترۆنی یانیش تەنانەت لەناوبردنی ماڵپەڕەکە.

  •  ناردنی ئیمەیڵی نەخوازراو بۆ ماڵپەڕەکە، لەوانەش ڕێکلامە بازرگانییەکان و/یان ڕێکلامەکان بۆ خزمەتگوزارییەکان یان بەرهەمەکان، یان ساختەکردنی هەر سەردێڕێکی پاکێتی TCP/IP یان هەر بەشێک لە وردەکارییەکانی سەردێڕەکە لە هەر ئیمەیڵێک یان هەواڵنامەیەکدا.

  • بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە بۆ ناردنی ئیمەیڵ یان ڕاگەیاندنی هەر هەواڵ و زانیارییەکی نادرووست و گەڕاندنەوەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان یان بە هەر شێوەیەکی تر بێت.

     

بە پێشێلکردنی یاساکانی بەکارهێنانی سیستەم یان تۆڕ سەرپێچیکار ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی مەدەنی و تاوانکاری دەبێتەوە. کەیسەکانی ئەو جۆرە پێشێلکاریانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەوانەی پەیوەندییان پێوە هەیە دادگایی دەکرێن.
 
هیچ جۆرە تێچوویێک بۆ بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە نییە.
 
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نابێت لە هەر زیان و تێچوون و خەرجیەکی پەیوەست بە هەر سەرپێچییەک لە مەرجەکانی بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە لەلایەن بەکارهێنەر یان هەر کەسێکی دیکە کە بەناوی ئەوانەوە کاردەکات.
 

 حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی لە هەر کاتێکدا دەستڕاگەیشتن بە هەر تایبەتمەندییەک کە بەشێک بێت لە ماڵپەڕەکە ڕەت بکاتەوە و سنوورداری بکات و دەستکاری بکات یان ڕایبگرێت، بەبێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەک یان سەلماندنێک بە هەر هۆکارێکەوە هەبێت.
 
بەکارهێنەران پێویستە جار جارە سەردانی ئەم لاپەڕەیە بکەن بۆ پشکنینی مەرج و ڕێسا پێداچوونەکراوەکان.
 
ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکرێت پابەندبن بەو سیاسەتە ناوخۆییانەی کە لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی و مافی کۆپیکردن و سیاسەتی پاراستنی نهێنی. هەر پێشێلکارییەک کە بەکارهێنەرەکە دەیکات تووشی هەموو دەرئەنجامە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی دەکاتەوە.