Skip to main content Skip to footer

پەیوەندیمان پێوە بکە 1993

کاتی کارکردن: 9ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە

بۆ زانیاری زیاتر

لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییە دڵخوازەکانتەوە پەیوەندیمان پێوەبکە

          

پرسیارە باوەکان

ئی-پسوولە سەکۆیەکی فەرمی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ڕێگا بە هاوڵاتیان و بازرگانان دەدات لە بینین و پارەدانی پسوولەکانیان بە شێوازێکی پارێزراو و ئاسان بە ڕێگای چەندین کەناڵی دیجیتاڵی.

ئی-پسوولە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و بە فەرمی لە لایەن بانکی ناوەندی عێڕاقی پەسەند کراوە.

دەتوانی پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدەیت کە لە لایەن پسوولەبڕە هاوبەشەکانی ئی-پسوولە بەردەستن بۆ نموونە وەزارەتی کارەبا 

دەتوانی پارەی ٢ خزمەتگوزاری وەزارەتی کارەبا بدەی:
بڕی پارەی ئێستا، کە پسوولەکانی دوای پڕۆژەی ڕوناکی پیشاندەدات
قەرزی پێشوو، کە پسوولەکانی پێش پڕۆژەی ڕوناکی پیشاندەدات

دەتوانی پارەی پسوولەکانت بدەی لە ڕێگەی:
جزدانە هاوبەشەکانی ئی-پسوولە: فاستپەی، ئاسیاپەی، و ناسواڵێت
بانکە هاوبەشەکانی ئی-پسوولە: ئێف ئای بی، جیهان، و ئێن بی ئای

لە ئێستادا ئی-پسوولە تەنها پشتگیری پارەدانی دیجیتاڵی دەکات. ئەگەر دەتەوێت بە نەختینەیی پارە بدەیت، دەتوانیت لە نووسینگەی پسوولەبڕەکە پارە بدەیت.

دەتوانیت بە ٥ هەنگاو پارەی پسوولە بدەیت:
١- پسوولەبڕێک هەڵبژێرە کە دەتەوێت پارەی بدەیت
٢- خزمەتگوزاریەک هەڵبژێرە کە دەتەوێت پارەی بدەیت
٣- ژمارەی پسوولەکەت/ هەژمارە تایبەتەکەت بنووسە
٤- پارەدانەکە پەسەندبکە
٥- پسوولە دیجیتاڵیەکەت سەیربکە و هەڵبگرە

ئێمە پێوانەی ئاسایشی بەهێز بەکاردەهێنین و پەیڕەوی ستانداردی پاراستنی بەهێز دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی زانیاریەکانت پارێزراون.

دەتوانیت پارەی پسوولەی هەر هەژمارێک/ژمارەی پسوولە بدەیت لە شوێنی کەسێکی تر

دەتوانیت بەشێک یان بە قیست پارە بدەیت ئەگەر ئەم بژاردەیە لە لایەن پسوولەبڕەکە بەردەست بێت

هیچ کرێی زیادە ناخرێتە سەر پسوولەکە کاتێک لە ڕێگەی ئی-پسوولە پارە دەدەیت

ئی-پسوولە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت پارە لە هەژمارەکەت ببات. پارەدانی پسوولە تەنها ئەم کاتانە ڕوودەدات کە خۆت دەتەوێت و ڕێگە دەدەیت گواستنەوەکە ڕووبدات