ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریەتی
ماڵپەڕی [e-Psule.gov.krd] ماڵپەڕێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە تایبەتە بە پێدانی زانیاری دەربارەی پڵاتفۆڕمی ئی-پسوولە. لە کاتێکدا کە گرنگی بە پێدانی زانیاری دروست دەدرێت نە حکومەتی هەرێمی کوردستان و نە هیچ کام لە بریکارەکان، کارمەندان یان لقەکانی بەرپرسیار نابن لەو ڕووداوانەی کە دەکرێ ڕوو بدەن کاتێک تۆ ئەم ماڵپەڕە بەکاردەهێنیت.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی بۆ ماڵپەڕە پەیوەندیدارەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هیچ بارودۆخێکدا بەرپرسیار نییە لە:
-
هەر زیانێک کە بە ئامێرەکانی بەکارهێنەران بەهۆی بەکارهێنانی ماڵپەڕە بەستراوەکانەوە و/ یان لەکاتی نەتوانینی بەکارهێناندا سەرهەڵدەدەن.
-
ووردی و تەواوەتی و ڕەوایەتی ناوەڕۆکی ماڵپەڕە پەیوەندیدارەکان، لەوانەش هەر پەیامێک، بەستەرێک، ئاماژەیەک، ئامۆژگارییەک یان ڕێنمایییەک کە لە ماڵپەڕە پەیوەندیدارەکانی تردا هەن.
-
بەردەست نەبوونی زانیاری بە هەر هۆکارێک بێت؛ چ تەکنیکی بێت، چ بەڕێکەوت بێت یان بە مەبەست بێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری و پێشنیاری هیچ کۆمپانیایەکی تایبەت ناکات کە لەم ماڵپەڕەدا ئاماژەی پێکراوە.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریەتی لە ناوەڕۆکی ئەم ماڵپەڕەدا
هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی زانیارییەکانی ناو ماڵپەڕەکە نوێ و وورد بن، بەڵام بەهیچ جۆرێک هیچ نوێنەرایەتییەک و گەرەنتییەک نادات، چ بە ڕاشکاوانە بێت یان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ. ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هیچ بارودۆخێکدا بەرپرسیار نابێت لە بەرامبەر هەر زەرەرێک یان زیانێک، لەوانە؛ زیانی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بەڕێکەوت یان دەرئەنجامی، زیانێکی دیاریکراو یان دیارینەکراو، یان هەر زیانێکی تر بە هەر شێوەیەک کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە یان نەتوانین لە بەکارهێنانیدا سەرهەڵبدەن. بەکارهێنەرەکە خۆی بە تەنها بەرپرسیار دەبێت لە هەڵسوکەوتەکانی لە ماڵپەڕەکەدا.
تەنها بۆ ئاماژەپێدان
زانیارییەکانی سەر ئەم ماڵپەڕە وەکو سەرچاوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، چونکە دەکرێ ڕێکارەکان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر کەمێک جیاواز بن. ئێمە ئامۆژگاری بەکارهێنەر دەکەین کە پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدات سەبارەت بە هەر خزمەتگوزارییەک، زانیارییەک، بەرهەمێک، بەرنامەیەک (ئەپڵیکەیشنەک) یان هەر بابەتێکی دیکە کە لە ماڵپەڕەکە یان سایتەکانی پەیوەست بەوەوە پێشکەش دەکرێن دڵنیابێت لە ووردی و دروستی زانیارییەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامۆژگاری بەکارهێنەر دەکات کە پابەندی ئەو سیاسەتە ناوخۆییانە بێت کە لە ماڵپەڕەکەدا هاتوون سەبارەت بە مەرج و ڕێساکانی بەکارهێنان و مافی چاپ کردن و سیاسەتی پاراستنی نهێنی. لە ئەگەر بەکارهێنەر پێشێلکاری ئەم مەرج و ڕێسایانە بکات ئەوا بەرپرسیارێتی تەواو هەڵدەگرێت و هەموو دەرئەنجامە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی لە ئەستۆ دەگرێت.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە بەشی خزمەتگووزاری بەشداربووانمانەوە بکەن بەم ئیمەیڵە care@epsule.gov.krd یان ژمارە ١٩٩٣.
خاوەندارێتی هزری
هەموو ناوەڕۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە بە لۆگۆکانی e-Psule و هەروەها لۆگۆکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە موڵکی حکومەتی هەرێمی کوردستانن ومافی بڵاوکردنەویان پارێزراوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مافەکانی بڵاوکردنەوە، نیشانەی بازرگانی، پاتێنت، مافەکانی خاوەنداریەتی هزری وهەر زانیاریەک لەم ماڵپەرەدا هەن دەپارێزێت هەر جۆرە بەکارهێنان و بەرهەمهێنانەوە یان چاپکردنێکی ئەو زانیاری و ماددانە بەبێ مۆڵەت کە لەم ماڵپەڕەدا هاتوون بە توندی قەدەغەکراون.